لە چوارچێوەی گرنگیدانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، بە خزمەتکردنی ھاووڵاتیانی ھەرێمی کوردستان و بە ڕەچاوکردنی بەرژەوەندی گشتی لە پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکانی ھەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕەزامەندیدا لەسەر تەرخانکردن و خەرجکردنی گوژمەی یەک ملیار و ٧٠٤ ملیۆن دینار، بەمەبەستی ئەنجامدانی پڕۆژەی خاوێنکردنەوە و گواستنەوە و داپۆشینی خاشاک لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین.
ئەم گوژمەیە لەسەر بودجەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانیەکانی ڕاپەرین خەرج دەکرێت.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری
١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢