ڕۆژی یەكشەممە 18ی كانوونی یەكەمی 2022 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە محەمەد مەولوود یاقووت كونسوڵی گشتیی توركیا لە هەولێر كرد.
لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسیی ناوچەكە و بایەخی ئاساییش و سەقامگیریی عێراق و كوردستان و كاریگەریی لەسەر سەقامگیریی ناوچەكە و هەروەها دۆستایەتیی و پەیوەندییە ئابووری و بازرگانییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و توركیا تاوتوێ كران.
هەر لەو كۆبوونەوەیەدا بیروڕا لەبارەی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا ئاڵوگۆڕ كرا و جەخت لە پێویستیی جێبەجێكردنی ڕێككەوتنی نێوان لایەنە سیاسییەكان و ڕەنگدانەوەی لەسەر بڕیارەكانی حكوومەتی تازەی عێراق كرایەوە. هەر لەو دیدارەدا باس لە گرنگیی جێبەجێكردنی ڕێككەوتننامەی شنگال و گەڕانەوەی ئاوارەكان بۆ زێدی باب و باپیرانیان و كۆتاییهاتن بە ئێش و ئازار و ژیانی ئاوارەیی خەڵكی دەڤەری شنگال كرایەوە.