چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

نێچیرڤان بارزانی : كار دەكەین بۆ ئەوەی كوردستان بێ جیاوازی لانەی ئارامی هەمووان بێت

سەرۆكی هەرێمی كوردستان رایدەگەێنێت، كاردەكەین بۆ ئەوەی وەك هەمیشە بێ جیاوازی كوردستان وڵاتی كۆكەرەوە و لانەی ئارامی هەمووان بێت.
نێچیرڤان بارزانی،سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی: لە ڕۆژی جیهانیی كەمینەكاندا، جەخت لە فرەیی، پێكەوەژیان، لێبوردەیی و یەكترقبووڵكردنی هەموو پێكهاتە نەتەوەیی و ئایینییەكان و پاراستنی مافەكانیان دەكەینەوە.
هەروەها سەرۆكی هەرێمی كوردستان نووسیویەتی:  كار دەكەین بۆ ئەوەی وەك هەمیشە بێ جیاوازی كوردستان وڵاتی كۆكەرەوە و لانەی ئارامی هەمووان بێت.