ته‌رمی ئاكام عومه‌ر له‌ هه‌ولێر به‌خاكسپێردرا

 

دوای گه‌یشتنه‌وه‌ی ته‌رمه‌كه‌ی له‌ڕێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێری نێوده‌وڵه‌تییه‌وه‌، ته‌رمی ئاكام عومه‌ر، فه‌رمانده‌ی هێزی كۆماندۆ له‌ گۆڕستانی شێخ ئه‌حمه‌دی شاری هه‌ولێر به‌خاكسپێردرا.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ (17ـی كانوونی یه‌كه‌م/دیسێمبه‌ری 2022)، ته‌رمی ئاكام عومه‌ر، فه‌رمانده‌ی هێزی كۆماندۆ، گه‌ڕێندرایه‌وه‌ شاری هه‌ولێر و له‌ مزگه‌وتێكی گه‌ڕه‌كی هه‌ولێری نوێ، نوێژی له‌سه‌ر ده‌كرێت و دواتر له‌ رێوه‌ره‌سمێكدا به‌ ئاماده‌بوونی به‌رپرسانی باڵای حكومی، سه‌ربازی و حزبی له‌ گۆڕستانی شێخ ئه‌حمه‌د به‌خاكده‌سپێردرا.

هه‌رچه‌نده‌ ئه‌مڕۆ له‌ فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانییه‌وه‌، له‌ رێوره‌سمێكی سه‌ربازیدا پێشوازی له‌ ته‌رمی ئاكام عومه‌ر كرا كه‌ له‌ ئه‌ڵمانیاوه‌ گه‌ڕێندرایه‌وه‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان، دواتریش له‌ڕێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێری نێوده‌وڵه‌تییه‌وه‌ ته‌رمه‌كه‌ی گه‌ڕێندرایه‌وه‌ بۆ زێدی خۆی كه‌ شاری هه‌ولێره‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌خاكبسپێردرێت.

ه‌ رێوره‌سمی به‌خاكسپاردنی ته‌رمی ئاكام عومه‌ر له‌ گۆڕستانی شێخ ئه‌حمه‌دی شاری هه‌ولێر رایگه‌یاند، له‌ رێوه‌ره‌سمه‌كه‌دا نوێنه‌ری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و به‌رپرسانی باڵای حكومی، سه‌ربازی، ئه‌منی و حزبی ئاماده‌بوون.

رۆژی (19ـی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، هێزی کۆماندۆ بە فەرماندەیی ئاکام عومەر، بەمەبەستی کێوماڵکردن سەردانی سنووری گەرمیانیان کرد، لەمیانی ئۆپەراسیۆنەکەدا، تۆڕێكی مین بە ئۆتۆمبێلی هێزەکەدا تەقییەوە و بەهۆیەوە ئەفسەر زوهێر محەمەد گیانی لەدەستدا و ئاکام عومەر و حەوت پێشمەرگەی دیکەی هێزی کۆماندۆ برینداربوون.

فەرماندەی هێزی کۆماندۆ دوای 10 رۆژ مانەوەی لە نەخۆشخانەی فاڕووقی سلێمانی، رەوانەی ئەڵمانیا کرا و رۆژی (12ی کانوونی یەکەم/دیسێمبه‌ری)، بەهۆی سەختیی برینەکانییه‌وه‌ له‌ یه‌كێك له‌ نه‌خۆشخانه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ گیانی لەدەستدا