روونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێرەوە

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، روونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌ باره‌ی بوونی رووداوێكی كوشتن له‌ سنووری قه‌زای خه‌بات بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند، تاوانلێكراوه‌كه‌ له‌ به‌رده‌م گه‌راجی خۆیدا كوژراوه‌ و دوای ئه‌وه‌ی باری بۆ هاتووه‌ و داوایكردووه‌، كه‌سێك ئۆتۆمبێله‌كه‌ی كه‌ رێگه‌ی گرتووه‌، لابه‌رێت، تۆمه‌تباره‌كه‌ ته‌قه‌ی لێكردووه‌ و به‌و هۆیه‌وه‌ تاوانلێكراوه‌كه‌ گیانی له‌ده‌ستداوه‌.

ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه‌

دوای ئاگادارکردنەی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر بەبوونی ڕووداوێکی کوشتن لە قەزای خەبات، دەستبەجێ تیمێکی لێکۆڵینەوە گەیشتنە شوێنی ڕووداو و دەست بەلێکۆڵینەوە کرا.

لەلێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان دەرکەوت کەوا هاوڵاتییەک بەناوی “ڕێباز حەیدەر ره‌مه‌زان”، تەمەن (22) ساڵ کوژراوە و هاووڵاتیەکی تر بەناوی “فەرهاد ئه‌حمه‌د”، تەمەن (45) ساڵ زامداربووە.

هۆکاری ڕووداوەکەش “فه‌رهاد ئه‌حمه‌د” باری بۆ هاتووە و لەم کاتە ئۆتۆمبێلێک لەبەردەم گەراجی ناوبراو وەستاوە و ئاگاداری خاوەن ئۆتۆمبێلەکەی کردۆتەوە کە ئۆتۆمبێلەکەی لابدات بە مەبەستی داگرتنی بارەکەی لەم نێوەندەدا لەگەڵ خاوەنی ئۆتۆمبێلەکە بەناوی (ک. ش. چ.) دەبێتە دەمەقاڵیان و بووەتە شەڕیان، تۆمەتبار چەکی دەرهێناوە و گوللـەی تەقاندوە، وە بەم هۆیەوە ئەم ڕووداوە ڕوویداوە.