ئەمڕۆ شەممە 17/12/2022 کونسوڵخانەی بەریتانیا لە هەولێر بە بۆنەی ڕۆژی ئاڵای کوردستانەوە تویتێکی پیرۆزبایی بڵاو کردەوە.
کونسوڵخانەی بەریتانیا لە تویتەکەیدا وێنەیەکی ئاڵای کوردستانی بڵاو کردووەتەوە و بە هەردوو زمانی کوردی و ئینگلیزی نووسیویەتی: ”ڕۆژی ئاڵا لە میللەتی کورد پیرۆز بێت.”