به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی سه‌ر به وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن ڕه‌وشی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ هه‌ینی و سبه‌ی شه‌مووی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستانی بڵاو كرده‌وه و تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه دا كه هه‌ردوو رۆژه‌كه ئاسمان هه‌وراوی ده‌بێت.
كه‌شناسی سه‌باره‌ت به كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ هه‌ینی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند: ئاسمان نیمچه هه‌ور و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێت، پله‌كانی گه‌رماش كه‌مێك نزمتر ده‌بێت به‌راورد به تۆماركراوه‌كانی دوێنێ پێنجشه‌م.
ڕاشیگه‌یاند: خێرایی له‌سه‌ره‌خۆ و مامناوه‌ند ده‌بێت و ئاراسته‌كه‌شی باشووری خۆرهه‌ڵات ده‌بێت، مه‌ودای بینینیش له‌نێوان 8-10 كم ده‌بێت.
سه‌باره‌ت به كه‌شوهه‌وای سبه‌ی شه‌مووش، كه‌شناسی ئاماژه‌ی به‌وه دا: ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێت، پله‌كانی گه‌رماش 1 تا 3 پله به‌رز ده‌بێته‌وه به به‌راورد به تۆماره‌كانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی.
ئاماژه‌شی دا: خێرایی با له‌سه‌رخۆ و مامناوه‌ند ده‌بێت و ئاراسته‌كه‌شی باشوور و باشووری خۆرهه‌ڵات ده‌بێت و مه‌ودای بینینیش له‌نێوان 8-10 كم ده‌بێت.
كه‌شناسی هه‌روه‌ها پله‌كانی گه‌رمای شاره‌كانی به‌مشێوه‌ی خواره‌وه دیاری كرد:-
هەولێر: 20 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 17 پلەى سیلیزى
دهۆک: 18 پلەى سیلیزى
کەرکووك: 22 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 18 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 19 پلەى سیلیزى
سۆران: 16 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 23 پلەى سیلیزى