چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە

ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 15/12/2022، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆى هه‌ولێر ئاگادارییه‌كى بۆ سه‌رجه‌م هاووڵاتییان بڵاوكرده‌وه و تێیدا هاتووە، لە کاتژمێر 12ی ئەمشەو تاکوو بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو چوارڕێیانی گوڵان لەسەر شەقامی 40 مەتری بەتەواوی دادەخرێت.

لە ئاگادارییەکەدا هاتووە: ”سەرجەم هاووڵاتییان و شوفێرانی بەڕێزمان ئاگادار دەکەینەوە کەوا لە کاتژمێر 12ی ئەمشەو تاکوو بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو کە دەکاتە 2022/12/19 چوارڕێیانی گوڵان لەسەر شەقامی 40 مەتری بەتەواوی دادەخرێت بە مەبەستی قیرکردنەوەی ناو چوارڕێیانەکە و لە ماوەی داخستنەکەدا شوفێران دەتوانن دەستە ڕاستە کراوەکانی سەر چوارڕێیانەکە بەکار بێنن وەکوو شەقامی بەدیل، کارکردنمان بۆ خزمەتتانە.”