ئالان حه‌مه‌سه‌عید وه‌زیری په‌روه‌رده سه‌باره‌ت به ده‌ستپێكردنی تاقیركردنه‌وه‌كان سوپاسی مامۆستایانی كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ قوتابیان خواست.
ڕاشیگه‌یاند: جگە لە پۆلی یەکەم و دووەمی باخچەی منداڵان و پۆلی ئامادەکاری پێنج ساڵە و پۆلەکانی (1 و 2 و 3)ی بنەڕەتی و قوتابخانە نێودەوڵەتییەکان، ئەمرۆ چوارشەم ملیۆنێك و 304 هه‌زار و 678 قوتابی لە هەرێمی کوردستان لە قوتابخانە حکوومی و ناحکوومییەکان تاقیکردنەوەی کۆتایی وەرزی یەکەمی خوێندنیان دەستپێکردووە.
وه‌زیری په‌روه‌ده هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: پێشتر لە فەرمانێکی وەزاریدا دەسەڵاتی تەواومان دا بە بەڕێوەبەری قوتابخانەکان کە قوتابی پێکهاتەکانی (ئێزیدی و کریستان)یان هەیە خشتەی تاقیکردنەوەکانیان بە جۆرێک ڕێک بخەن کە ڕەچاوی جەژن و بۆنەکانی ئەو پێکهاتانە بکه‌ن.
له كۆتاییدا ئالان حه‌مه‌سه‌عید هیوای سه‌لامه‌تی و ته‌ندروستییه‌كی ساغی بۆ سه‌رجه‌م قوتابییان و مامۆستایان خواست.