سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق دەکات

ئەمڕۆ چوارشەممە 14ی دیسێمبەر، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، پێشوازی لە ئەلینا رۆمەناوسکی باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق کرد .

لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی گشتیی عێراق و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا کرا.

هەردوولا هاوڕابوون لە سەر گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی، بە شێوەیەکی بنەڕەتی و لەسەر بنەمای دەستوور و رێککەوتنی لایەنەکان بۆ پێکھێنانی حکومەت و کارنامەی وەزاری.

سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بەوەدا کە گفتۆگۆ و دانوستانی نێوان حکومەتی ھەرێم و حکومەتی فیدراڵی بەردەوامە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی ھەمەلایەنە و دادپەروەرانە لە سەر ھەموو کێشە ھەڵپەسێردراوەکان کە ماف و شایستە دەستوورییەکانی ھەرێمی کوردستان دابین بکات و لە بەرژەوەندی گشت ھاووڵاتییانی عێراقدا بێت.

چاکسازییەکانی وه‌زارەتی پێشمەرگە و جێبەجێکردنی رێککەوتننامەی شنگال و زەمینەسازکردن بۆ ئاساییکردنەوەی بارودخی ناوچەکە و گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ شوێنەکانیان ، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکان بوو.