پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

لیزا فەلەکەدین کاکەیی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستان: لەبارەی بڕیاری ناردنی 400 ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان

_ تا دوێنی باسیان لە گەڕانەوە بۆ عێراق دەکرد و پیاڵە چایان تێکەڵ دەکرد، کەچی ئەمڕۆ خۆیان کردووەتە سەرکەوای بەر لەشکر و دەڵێن بەدەستکەوتی ئێمە 400 ملیار دینار بۆ هەرێم نێردراوە؟

_ سەردانیکردنی کاک نێچیرڤان بارزانی بۆ بەغدا و سوربوونی کاک مەسرور بارزانی لەسەر مافە دارایی و دەستوورییەکانی هەرێم تەواوی هاوکێشەکانی گۆڕی و شکستی بە پیلان و بەرنامەکانیان هێنا.

_ لە هەمووی گرنگتر ئەو 400 ملیارە و هەر مافێکی دارایی دیکە کە دەگات لەژێر دەستی کەسێکی ئەمین دەبێت و بۆ قازانجی هاوڵاتیانی خۆی بەکاری دێنێت نەک بۆ بەرژەوەندی شەخسی و حیزبی.