نوێنەری سەرۆکی حکوومەت بەشداری پرسەی شەهید و سەردانی برینداری هێرشە تیرۆریستییەکەی سەر ئاسایشی دهۆک دەکات

بە نوێنەرایەتی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، د. عەلی تەتەر پارێزگاری دهۆک بەشداری لە پرسەی شەهید ئازاد ئیبراهیم بێسفکی کرد و هاوخەمی سەرۆکی حکوومەتی گەیاندە بنەماڵە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو و بە نموونەی قارەمانی و فیداکاری باسی کرد.

هاوکات هەر ئەمڕۆ بە نوێنەرایەتی سەرۆکی حکوومەت، پارێزگاری دهۆک سەردانی زیندان محەمەد برینداری هێرشە تیرۆریستییەکەی سەر بارەگای ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی دهۆکی کرد بۆ ئاگاداربوون لە ڕەوشی تەندروستی ئەو بریندارە و هیوای ساخ و سەلامەتی بۆ خواست.

نوێنەری سەرۆکی حکوومەت ئامادەیی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ هەر کار و پێویستییەکی بریندارەکە دووپات کردەوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە کە دوێنێ دووشەممە چەکدارێکی بە ڕەچەڵەک عەرەب هەوڵی دا بچێتە بارەگای ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی دهۆک و لەلایەن هێزەکانی ئاسایشەوە بەرپەرچی درایەوە، لە ئەنجامدا کارمەندێکی ئاسایش شەهید بوو، کارمەندێکی دیکەش برینداربوو، توانرا چەکدارەکەش بکوژرێت

ھەواڵی زیاتر