ئەمڕۆ سێشەممە 13/ 12/ 2022، پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی، سەردانی بنەماڵە و کەسوکاری شەھید ئاکام عومەری لە شاری ھەولێر کرد و بە ناوی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پرسە و سەرەخۆشیی لێ کردن و ھاوخەمیی گەیاندە کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەیان.
لە وتەیەکی ھاوخەمیدا پشتیوان سادق گوتی: “سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ھاوسۆز و خەمبارە بەم ڕووداوەی کە بووە ھۆی برینداربوون و شەھیدبوونی ئاکام عومەر (خوا لێی خۆش بێت)، دواتر داوای لە خوای گەورە کرد کە جێگەی شەھید بەھەشت بێ و دڵنەوایی و ئارامییش بە بنەماڵە و کەسوکار و ھاوڕێیانی ببەخشێت.”