ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر ئەمڕۆ دووشەممە 12ـی 12ـی 2022، لە دیوانی پارێزگا، پێشوازی لە ئەمیرە نەبیل لوتفى، کونسڵى بازرگانى کۆمارى میسرى عەرەبى لە هەولێر کرد.
پارێزگاری هەولێر لەبارەی دیدارەکە ڕایگەیاند: وێڕاى ئەوەى هیوای سەرکەوتنمان بۆ خواست لەکارەکانیدا، جەختمان کردەوە وەک پارێزگای هەولێر ئامادەین هەموو هاوکاری و هەماهەنگییەکتان پێشکەش بکەین.
ڕاشیگەیاند: جەختمان لە پەرەپێدانی زیاتر و پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوانمان کردەوە بە تایبەتى پەیوەندییە ئابووری و بازرگانی و پیشەسازییەکانی نێوان هەولێر و میسر.
هاوکات پارێزگاری هەولێر ئاماژەی بەوەش دا کە “وەک هەولێر، خوازیارى ئەوەین جگە لە پەیوەندییە دیبلۆماسیەکانمان لەگەڵ وڵاتان، پەرە بە پەیوەندییە بازرگانی و ئابوورییەکان بدەین، دەرگای ئێمە بەڕووی هەموو کۆمپانیا و وەبەرهێنەرانى وڵاتان کراوەیە کە دەیانەوێت بێنە هەولێر و کار بکەن، ئێمەش وەک پارێزگای هەولێر لە چوارچێوەی یاسا و ڕێنماییەکان هەموو ئاسانکارییەکیان پیشکەش دەکەین