بەپێی بڕیارێکی وەزارەتی تەندروستی کە ئاراستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی تەندروستی کراوە و ئاماژە بەوە دراوە کە پزیشکی خاوەنی مۆڵەتی سەنتەرەکانی کەرتی تایبەت تەواوی بەرپرسیاریەتی کارەکانی سەنتەر لە ئەستۆی پزیشکی خاوەن مۆڵەت دەبێت.
ئەوەش خراوەتە روو کە لە کاتی وازهێنانی ئەو پزیشکە لە بەرپرسیاریەتی ئەو سەنتەرە پێویستە ئەو سەنتەرە لەکار رابگیرێت و سەنتەرەکە بێ مۆڵەت دەبێت تا پزیشکێکی تر بەرپرسیاریەتی وەرگرتنی مۆڵەتی سەنتەرەکە وەردەگرێت