سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

چەکدارێک هێرش دەکاتە سەر ئاسایشی ناو شاری دهۆک

بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان ئەو هێرشبەرە بە رەگەز عەرەبە و لە ئەنجامی رووبەڕووبوونەوە لەلایەن هێزەکانی ئاسایش کوژراوە.

بەپێی زانیارییەکان، هێرشەکەی سەر بارەگای ئاسایشی رۆژهەڵاتی دهۆک لە کاتژمێر 12:45 خولەک بووە، سەرەتا هێرشبەرەکە کارمەندێکی پرسگەی شەهید کردووە و ویستویەتی بچێتە ناو بارەگای ئاسایش تەقەی کردووە و کارمەندێکی دیکەشی بریندار کردووە، دواتر رووبەڕووبوونەوە لەنێوان هێزەکانی ئاسایش و هێرشبەرەکە روویداوە و هێرشبەرەکە کوژراوە.