چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

زاخۆ.. پێنج هەزار پارچە زەوی بەسەر فەرمانبەران دابەش دەكرێت

قایمقامی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ رایدەگەیەنێ، ئەو فەرمانبەرانەی پێشتر رەزامەندیی وەرگرتنی پارچە زەوییان هەبوو، زەوییان بەسەر دابەش دەكرێت.

مشیر محه‌مه‌د، قایمقامی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ رایگەیاند: “لەسەر فەرمانی سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ و لایەنی پەیوەندیدار، بڕیار درا زەوی بەسەر ئەو فەرمانبەرانە دابەش بكرێت، كە پێشتر لە ساڵانی ‌2010 و 2011 رەزامەندیی وەرگرتنیان هەبوو، كە ژمارەیان پێنج هەزار فەرمانبەرە و هەریەكە و پارچەیەك زەوی وەردەگرن.”

ئاشكراشی كرد: “لایەنە پەیوەندیدارەكان لە زاخۆ لەسەۆ فرمانی سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ راسپێردراون، كە ئەو پارچە زەوییانە ئامادە بكەن، بۆ ئەوەی بەسەر فەرمانبەراندا دابەش بكرێن.”