محەمەد حەنوون گوتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عێراق، رایگەیاند، لەگەڵ وەزارەتی دارایی لەسەر ئاستی باڵا هەماهەنگییان بۆ خەرجکردنی پارەی گەنمی جووتیارانی هەرێمى كوردستان هەیە.
حه‌نون ئاماژەی بەوەشدا، وەزارەتی بازرگانی کەمتر لە مانگێکدا مافی جووتیارانی هەرێم خه‌رجده‌كات، چونكه ئه‌وان گه‌نمیان راده‌ستی وه‌زاره‌تی بازرگانی كردووه و ئه‌و گه‌نمه له ته‌واوی پارێزگاكانی عێراق سوودی لێوه‌رگیراوه، بۆیه شایسته‌كانیان پێده‌درێت.
هه‌روه‌ها ئه‌و گوته‌بێژه ده‌شڵێت: “لەگەڵ وەزارەتی دارایی لەسەر ئاستی باڵا هەماهەنگیمان هەیە و جێگری سەرۆکی پەرلەمان و ئەندام پەرلەمانەکان رۆژانە بەدواداچوون بۆ بابەتی پارەی جووتیارانی هەرێم دەکەن، ئێستا وەزیری بازرگانی رێنمایی دەرکردووە لەسەر راسپاردەی ئەنجوومەنی وەزیران پارەی جووتیارانی هەرێم خەرجده‌کرێت.
حه‌نون گوتیشی: “وەزارەتی بازرگانی لە هەوڵدایە بۆ دۆزینەوەی چارەسەری ریشەیی بۆ ئەوەی پارەی جووتیارانی هەرێم بۆ ساڵەکانی 2015 و 2016 خەرجبکرێت”.