سەرۆکی هەنگاریا بۆ هه‌رێمی كوردستان: ئێوە بە تەنیا نین

بە ئامادەبوونی سەرۆکی حکومەت و سەرۆکی هەنگاریا قوتابخانەی نێودەوڵەتی مێلتۆی لە عەنکاوە كرایه‌وه‌. 
پێش نیوه‌ڕۆی ئەمڕۆ شەممە 9 ی دیسەمبەری 2022،  بە ئامادەبوونی مه‌سرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی هەنگاریا ،کاتالین نۆڤاک ،ڕێورەسمی کردنەوەی (قوتابخانەی نێودەوڵەتی مێلتۆی Meltho International School ) لە عەنکاوە كرایه‌وه‌.

له‌مه‌راسیمه‌كه‌دا،کاتالین نۆڤاک، سەرۆکی هەنگاریا گوتارێكی پێشكێش كرد و رایگه‌یاند: 
 ئاڵای هەنگاریا هاوشێوەی ئاڵای هه‌رێمی کوردستانە و شانازی بەوە دەکەین کە ئاڵاکەمان لە هەرێمی کوردستان هەیە.

کاتالین نۆڤاک، سەرۆکی هەنگاریا هه‌ر له‌گوتاره‌كه‌یدا له‌مه‌راسیمه‌كه‌دا بۆ هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: ئێوە بە تەنیا نین، بۆ ئەوە هاتووین هاوکاریی پێشکێش بکەین .
 سەرۆکی هەنگاریا گوتیشی: 360 ملیۆن کریستیان هەن کە لەسەر ئاستی جیهان رووبەڕووی تووندووتیژی دەبنەوە

قوتابخانەی نێودەوڵەتی مێلتۆی، له‌سه‌ر بوودجه‌ی حكوومه‌تی هه‌نگاریا دروست كراوه‌، هه‌نگاریا چوار ملیۆن و 500 هه‌زار دۆلاری بۆدروست كردنی ئه‌م قوتابخانه‌یه‌ ته‌رخانكردووه‌.