پارێزگاى هه‌ولێر له ئاگادارییه‌كدا ئاماژه به‌وه ده‌دات، ده‌ست به دابه‌شكردنى دووكانه‌كانى بازاڕى سپی ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 8/12/2022، پارێزگاى هه‌ولێر ئاگادارییه‌كى بڵاوكرده‌وه و تێیدا سه‌رجه‌م به‌شداربوانى دووكانه‌كانى بازاڕى سپى ئاگادار كراونه‌ته‌وه، كه پارێزگاى هه‌ولێر له ڕۆژى 10/1/2022، ده‌ست به دابه‌شكردنی دووكانه‌كانی بازاڕی سپى به‌سه‌ر به‌شداربوانى بازاڕه‌كه ده‌كات.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو: “بۆ ئه‌م مه‌به‌سته داواكارین له كاسبكارانی خاوه‌ن دووكانه‌كان، قیستی سێهه‌می به‌شداربوون بهێننه پارێزگا، به پێچه‌وانه‌وه ئه‌وانه‌ی قیستی سێهه‌م ناگه‌یه‌ننه شوێنی مه‌به‌ست، ناویان له تیروپشكی دابه‌شكردنی دووكانه‌كانی بازاڕی سپی ده‌رده‌هێنرێ، دوا واده‌ش بۆ دانی قیستی سێهه‌م، ڕۆژى 8/1/2022.”