ئهمڕۆ پێنجشهممه8ى12ى2022، لهراگهیاندراوێكدا وهزارهتی شارهوانی و گهشت و گوزاری حكوومهتی ههرێمی كوردستان بڵاویكردهوه: ساسان عهونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لە وڵاتی ژاپۆن، پرۆژەی ماستەرپلانی شاری هەولێر و چۆنیەتی پەرەپێدانی سەنتەری شارەكانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ ژاپۆنییەكان تاوتوێ دەكات و تیمێكی ئەندازیارانی وەزارەتیش بەسەر دەكاتەوە كە چەند ڕۆژێكە بە مەبەستی بەشداریكردن لە خولێكی تایبەت بە ماستەرپلان لە شاری “کاوهگۆی”ی ژاپۆنن.
ڕۆژی چوارشەممە 7/12/2022، لە وڵاتی ژاپۆن، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار بە یاوەری عەبدولكەریم كەعب، باڵیۆزی عێراق لە تۆكیۆی پایتەخت و تیمی جایكا، سەردانی پارێزگەی سایتامای كرد و لەلایەن مۆتۆهیرۆ ئۆنۆ پارێزگاری سایتاما پێشوازیان لێ كرا.
وهزارهتی شارهوانی ئاماژهی بهوهشكردووه، لە دیدارەكەدا گفتوگۆ سەبارەت بە پلانی گەشەپێدانی ئاوەدانیی بەردەوام و پرۆژەكانی ئاژانسی جایكا لە هەرێمی كوردستان و سوودوەرگرتن لە دەستپێشخەریی ئەزموونداری ئەو پارێزگایە سەبارەت بە بەكارهێنانەوەی ئاوەڕۆ و ئاوی باران و ڕێگریكردن لە لافاو كرا، هەروەها تیشك خرایە سەر چۆنیەتی پەرەپێدانی ماستەرپلانی شارەكان و پرۆژە خزمەتگوزارییەكان لە هەرێمی كوردستان. هەر لە چوارچێوەی سەردانەكەیدا دواتر لەگەڵ بەرپرس و كارمەندانی بەشی پلاندانانی ئاوەدانی لە پارێزگەی سایتاما كۆبووە و پاشان پرێزنتەیشنێك سەبارەت بە چۆنیەتی بەرەوپێشبردنی سەنتەری شارەكان پێشكەش كرا.
ههروهها راگهیاندراوه، لە بەشێكی تری چالاكییەكانیدا ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لە “شاری كاوەگۆی”ی ژاپۆن، سەردانی تیمی ئەندازیارانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری كرد كە چەند ڕۆژێكە بە مەبەستی بەشداریكردن لە خولێكی تایبەت بە ماستەرپلان لەو وڵاتەن، لە نزیكەوە بەدواداچوونی بۆ چۆنیەتی بەڕێوەچوونی خولەكە كرد و تیشكی خستە سەر گرنگیی ئەو خولەكە بۆ پەرەپێدانی ماستەرپلانی شارەكانی هەرێمی كوردستان كرد.
وهزارهتی شارهوانی و گهشت و گوزاری حكوومهتی ههرێمی كوردستان، ئاماژهی بهوهشكردووه، لە دوایین وێستگەی چالاكییەكانی ڕۆژی چوارشەممە، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار سەردانی تۆكیۆی پایتەختی كرد و لەگەڵ عەبدولكەریم كەعب، باڵیۆزی عێراق لە ژاپۆن كۆبووەوە و تیشكی خستە سەر ئامانجی سەردانەكەی بۆ ئەو وڵاتە، لە تەوەرێكی تردا باسیان لە هاوكارییەكانی وڵاتی ژاپۆن كرد كە لە بواری خزمەتگوزاری لە ڕێگەی ڕێكخراوەكانیانەوە هاوكاری هەرێمی كوردستان و عێراق دەكەن، لەپێناو هەر جۆرە هاوكاری و كارئاسانییەك، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و باڵیۆزی عێراق جەختیان لە پەرەپێدانی پەیوەندییەكان كردەوە.