رۆژنامەی ھەولێر

ئەمڕۆ سەرۆكی حكومەت بەردی بناخەی زانكۆی بەریتانی نێودەوڵەتی لە هەولێر دادەنێت

بە ئامادەبوونی سەرۆكی حكومەت، بەردی بناخەی زانكۆی بەریتانی نێودەوڵەتی لە هەولێر دادەنرێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 8ی دیسەمبەر، كاتژمێر 11:30 بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بەردی بناخەی زانكۆی بەریتانی نێودەوڵەتی لە هەولێر دادەنرێت.