چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

به‌هۆی قیرتاوكردنه‌وه‌ شه‌قامێكی سه‌ره‌كی هه‌ولێر داده‌خرێت

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێر له‌ ئاگادارییه‌كدا بڵاوی كرده‌وه‌: سەرجەم هاووڵاتییان و شوفێران ئاگادار دەکەینەوە کەوا چواڕیانی گوڵان کە دەکەوێتە یەکتر بڕی شەقامی 40 مەتری لەگەل شەقامی عەنکاوە لە شەوی پێنجشەم 2022/12/8 لە کاتژمێر12ی شەو داده‌خرێت.

ڕاشیگه‌یاند: داخستنه‌كه‌ بۆ ماوه‌ی 3 رۆژ ده‌خایه‌نێ و تاکو بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەم شه‌قامه‌كه‌ بە تەواوی دادەخرێت.

له‌باره‌ی هۆكاری داخستنی شه‌قامه‌كه‌ش، هاتوچۆی هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا: بە مەبەستی قیرکردنەوەی ناو مەیدانی ترافیکی شه‌قامه‌كه‌یه‌.

گوتیشی: لە ماوەی داخستنەکە شوفێران دەتوانن دەستە ڕاستەکانی ترافیکەکە بەکاربێنن وەکو ڕێگه‌ی بەدیل کە بەکراوەیی جێ دەهێڵرێن.