کەشناسی رەوشی کەش و هەوای راگەیاند

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی راگەیاند.

بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی ئەمڕۆ (چوارشەممە 7ی کانوونی یەکەمی 2022) ئاسمان پەڵە هەور دەبێت  لەکاتەکانی ئێوارە بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت.

سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی کەشناسی پێشبینی کردووە، رۆژی پێنجشەممە ئاسمان لەنێوان هەورى تەواو و نیمچە هەور دەبێت، لەکاتەکانی شەودا دەگۆڕێت بۆ پەڵە هەور.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر:  17 پلەى سیلیزى

سلێمانی: 15 پلەى سیلیزى

دهۆک:  16 پلەى سیلیزى

کەرکوک: 20 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: 16 پلەى سیلیزى

زاخۆ:  17 پلەى سیلیزى

سۆران:  15 پلەى سیلیزى

گەرمیان:  22 پلەى سیلیزى