ئەمڕۆ مووچەی زێڕەڤانی و فەرماندەیی بەرگری فریاكەوتن دابەش دەكرێت

رۆژی پێنج شەممە 1-12-2022 وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە كە دەست بەدابەشكردنی مووچەی مانگی 11 دەكرێت .
بە گوێرەی خشتەی راگەیەنراوی وەزارەتی دارایی، ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێكەوتی  7 ی 12 ی 2022، مووچەی هێزی زێڕەڤانی و فەرماندەیی بەرگری فریاكەوتن دابەش دەكرێت.
هەر لەخشتەكەی وەزارەتی دارایی دا هاتووە كە لە 22 ی 12 ی 2022 بە دابەشكردنی مووچەی خانەنشینی پێشمەرگە، كۆتایی بەدابەشكردنی مووچەی مانگی 11 دێت .

ھەواڵی زیاتر