لەبارەی مووچە و بودجە بەڵێنێك لە سوودانییەوە بۆ كورد

شاندێكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆ دەبنەوە، بۆ بابەتی مووچە و بودجە گفتوگۆیان كردووە و سوودانیش بەڵێنێكی پێداون.

شەوی رابردووو شاندێكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان، لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆبوونەوەیەكیان ئەنجام دا، لە كۆبوونەوەكەدا چەندان پرسی وەك كاراكردنەوەی مادەی 140، پارەی جووتیارانی كوردستان و جێبەجێكردنی ڕێككەوتننامەی شنگالیان تاوتوێ كرد.

سوودانی لە کۆبوونەوەکەدا دووپاتی لە پێویستیی گرتنەبەری پرەنسیپی هاوسەنگی و پێكەوەژیان، دادپەروەری لە مادە و یاسای بودجەی فیدراڵی بۆ ساڵی 2023، هاوئاهەنگی لەگەڵ حكوومەتی هەرێمی كوردستان كردووەتەوە لەگەڵ شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان.

ھەواڵی زیاتر