وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا بڵاوی كرده‌وه: له چه‌ند كاتژمێری داهاتوودا ده‌رگه‌ی دامه‌زراندن له‌سه‌ر میلاكی وه‌زاره‌تی ناوخۆ – هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنوور له هه‌موو عێراق به هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه ده‌كرێته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه هه‌ر هاووڵاتییه‌ك مه‌رجه‌كانی دامه‌زراندنی تێدابێت ده‌توانێت به‌شێوه‌ی ئه‌لیكترۆنی فۆڕمی دامه‌زراندن پڕ بكاته‌وه و خۆی تۆمار بكات.
سه‌ربه‌ست له‌زگین بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه پێشتر له چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فزیۆنی ڕایگه‌یاندبوو كه وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق 3 هه‌زار كه‌س وه‌ك پاسه‌وانی سنووره‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ داده‌مه‌زرێنێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دابوو كه ئه‌وانه‌ی داده‌مه‌زرێن سه‌رجه‌میان خه‌ڵكی ناوچه سنوورییه‌كان ده‌بن له زاخۆ تاكو خانه‌قین.
بۆ زانینی مه‌رجه‌كان و پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕمی دامه‌زراندن له هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنوور ده‌توانن كلیك له‌سه‌ر ئه‌م لینكه‌ی خواره‌وه بكه‌ن:-