له پارێزگای هه‌ولێره‌وه ئاگادارییه‌ك بۆ سه‌رجه‌م ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی كار له سیسته‌می غاز ده‌كه‌ن
پارێزگای هه‌ولێر له ئاگادارییه‌كدا داوای له سه‌رجه‌م ئه‌و كۆمپانیایانه كرد كه له بواری سیسته‌می غاز (LPG) كار ده‌كه‌ن سه‌ردانی باڵه‌خانه‌ی پارێزگا بكه‌ن.
پارێزگای هه‌ولێر له ئاگادارییه‌كه‌دا ده‌ڵێت: داوا لە هەموو ئەو کۆمپانیایانە دەکەین کە لە بواری LPG کاردەکەن لە ڕێكه‌وتی 11/12/2022 بۆ ماوەی یەک هەفتە سەردانی پارێزگا بکەن.
له‌باره‌ی هۆكاری سه‌ردانه‌كه‌ش، پارێزگا ئاماژه‌ی به‌وه دا: كۆمپانیاكان خۆیان ناونووس بکەن و ژمارەی تەلەفۆن و ئەدرێسی کۆمپانیا و لە چ بوارێکی سیستەمی LPG کار دەکات بەردەستە بێت بۆ ئەوەی لیژنەی تایبەت سەردانیان بکات و بابەتی ڕێگەپێدانیان تاوتوێ بکرێت.
جێی باسه ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه له‌سه‌ر فه‌رمانی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كاركردنی كۆمپانیاكانی سیسته‌می غاز له هه‌رێمی كوردستان ڕاگیراوه، ئه‌مه‌ش دوای ته‌قینه‌وه‌كانی سلێمانی و دهۆك هات كه به‌هۆیانه‌وه چه‌ندان هاووڵاتی بوونه قوربانی