بەھۆی کڵپەی غازەوە ماڵێک لە سلێمانی سووتا و سێ کەس بریندار بوون

لە گەڕەکی تاسڵوجەی شاری سلێمانی بەھۆی کڵپەی غازەوە ماڵێک سووتا و بەهۆیەوە سێ کەس بریندار بوون.

بەپێی ئەو زانیارییانەی بەدەست گەیشتوون، ئەمڕۆ سێشەممە 6/12/2022 لە گەڕەکی تاسڵوجەی شاری سلێمانی ماڵێک بەھۆی کڵپەی غازەوە بەتەواوی سووتا و بەو هۆیەوە ژن و مێردێک و کوڕەزایەکیان بریندار بوون.

دەگوترێت، ژنەکە تەمەنی 68 ساڵە و لەسەدا 60ی جەستەی سووتاوە، پیاوەکەش تەمەنی 70 ساڵە و لەسەدا 12ی جەستەی سووتاوە و كوڕەزایەكیشیان کە لەوێ بووە، سووتاوە.

ھەواڵی زیاتر