سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

پڕۆژەی دروستکردنی ڕێگای وارماوە – دەربەندیخان جێبەجێدەکرێت

ئاگرین عەبدوڵا، بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بە بڕیاری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە گوژمەی نزیکەی حەوت ملیار و نیو دینار پڕۆژەی دروستکردنی ڕێگای وارماوە بۆ دەربەندیخان جێبەجێ دەکرێت، کە درێژییەکەی 22کم دەبێت.