یژنهی دارایی و كاروبارى ئابوورى تاووتوێی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران سەبارەت بە پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران دهكەن.
پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، بەمەبەستی گفتوگۆکردنى بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران سەبارەت بە پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران، سەرلەبەیانیی ئهمڕۆ دووشەممه 5ـی کانوونی یەکەمی 2022، لیژنهی دارایی و كاروبارى ئابوورى، بهسهرپهرشتیی زیاد جهبار، سهرۆكى لیژنه و ئامادهبوونی جێگرى سهرۆكی لیژنه و بڕیاردەر و ئهندامان و راوێژکارانی لیژنهكه، کۆبووەوه.
ئاماژە بەوەش درا، هەردوو بابەتی، پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران و راژەی خزمەتی فەرمانبەران، بابەتی سەرەکیی کۆبوونەوەکە بوون کە لەسەر داوای سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان، ئاماژە بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران ژمارە (178) و کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران ژمارە (95)ی رۆژی 26/10/2022، دوای راو سەرنجگۆڕینەوەی ئەندامان لەو بارەیهوە، لیژنە بە راپۆرتێکی ورد و تێروتەسەل وەڵامیان دایەوە.
سەبارەت بەو نووسراو و سكاڵایانەی ئاراستەی لیژنەكە كرابوون، لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، کە خوێندنەوەیان بۆ كراوە و دوای گفتوگۆ و راگۆڕینەوهی ئەندامان، ئەوانەی پێویستییان بە وەڵامدانەوە هەبوو، وەڵام درانەوە، ئەوانەی دیکەش ئاراستەی لایەنی پەیوەندیداركران بۆ كاری پێویست.