سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

پارتی گۆڕانكاری له‌ چه‌ند پۆستێكی حكومی و حزبیدا ده‌كات

مه‌كته‌بی سیاسی پارتی كۆده‌بێته‌وه‌ و شوێنگره‌وه‌ی ئه‌و‌ ئه‌ندامانه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیاریده‌كات كه‌ پۆستی حكومییان هه‌یه‌.

به‌گوێره‌ی بڕیارێكی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی، ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی كه‌ پۆستی حكومییان هه‌یه‌ پێویسته‌ ده‌ستبه‌رداری پۆسته‌ حكومییه‌كانیان ببن، هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه‌ بڕیاروایه‌ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 5ـی كانوونی یه‌كه‌می 2022، مه‌كته‌بی سیاسی پارتی كۆببێته‌وه‌ و شوێنگره‌وه‌ی ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی دیاریبكات كه‌ پۆستی حكومییان هه‌یه‌.

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان ئه‌حمه‌د كانی، به‌رپرسی لقی دووی پارتی له‌جێگه‌ی پشتیوان سادق، ده‌بێته‌ وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی و عه‌بدولخالق باپیری، به‌رپرسی لقی شێخانی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌جێگه‌ی سه‌ربه‌ست له‌زگین، ده‌بێته‌ بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌.