پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

په‌رله‌مانى كوردستان روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌

سەرۆکایەتی دیوانی پەرلەمانی کوردستان ئەمڕۆ یەکشەممە 04ـی 12ـی 2022 سەبارەت بە دەستلەکارکێشانەوەی پەرلەمانتاران ڕوونکردنەوەیەکی بڵاو کردەوە.

لە ڕوونکردنەوەکەدا هاتووە کە “بۆ ڕای گشتی ڕایده‌گه‌یه‌نین كه‌ ماوه‌یه‌كه‌ لێره‌ و له‌وێ باس له‌وه‌ ده‌كرێ گوایه‌ چه‌ند ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستان به‌نهێنی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌یان پێشكه‌ش به‌ سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تیی دیوانى په‌رله‌مان كردبێت.”

لەمبارەیەوە ئەوەشی خستووەتەڕوو کە “به‌ پێویستی ده‌زانین ڕایبگه‌یه‌نین تاوەکو ئێستا جگه‌ له‌ په‌رله‌مانتارانی فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان، هیچ په‌رله‌مانتارێكی دیکە له‌ فراكسیۆنه‌كانی دیكه‌ به‌ فه‌رمی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ىان پێشكه‌ش نه‌كردووه‌.”