ئه‌مڕۆ یەکشەممە ڕێکەوتی ٤ى كانوونی یه‌كه‌می ٢٠٢٢، له ڕێوڕه‌سمێكی تایبه‌ت، یادداشتێكی لێكتێگه‌یشتن له نێوان وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوى حکومەتی هەرێمى کوردستان و كۆمپانیایەکى کەرتى تایبەت، واژوو دەکرێت.
یادداشتەکەى نێوان وەزارەت و کۆمپانیاکە، بۆ دابینكردنی ئامێر و كه‌لوپه‌لی كشتوكاڵییە بە شێوەى قەرزی درێژخایه‌ن بۆ جوتیارانى هەرێم، تاوەکو جوتیاران بارگرانییان نەکەوێتە سەر شان لە پڕۆژە کشتوکاڵییەکانیان.
