نووسینگه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت هاوكاری ئه‌و گه‌نجه‌ ده‌كات كه‌ ماتۆرسكیله‌كه‌ی لێبردرابوو

دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی وێنه‌ی گه‌نجێك له‌ سۆشیال میدیا كه‌ ماتۆرسكیله‌كه‌ی له‌كاتی نوێژی نیوه‌ڕۆدا له‌به‌رده‌م مزگه‌وتێكی شاری هه‌ولێر لێده‌بردرێت و كاردانه‌وه‌ی له‌ناو تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌دوای خۆیدا هێنا، نووسینگه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كێشه‌ی ئه‌و گه‌نجه‌ چاره‌سه‌رده‌كات.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ (4ـی كانوونی دووه‌م/دیسێمبه‌ری 2022)، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نووسینگه‌که‌ی راسپارد بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌كه‌ی و هاوکاریکردنی ئه‌و گه‌نجه‌.

ئه‌و گه‌نجه‌ ‌ناوی (خالس مه‌سعود) و‌ کارمه‌ندی کۆمپانیایه‌کی گه‌یاندنی خواردنه‌ له‌ هه‌ولێر، دوای ئه‌وه‌ی بۆ ئه‌نجامدانی نوێژی نیوه‌ڕۆ، ماتۆرسكیله‌كه‌ی له‌به‌رده‌م‌ مزگه‌وتێكی شاری هه‌ولێر جێده‌هێڵێت و له‌لایه‌ن که‌سانی نه‌ناسراوه‌وه‌ ده‌بردرێت.

دواتریش نووسینگه‌ی سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌یوه‌ندی به‌ گه‌نجه‌که‌وه‌ کرد و  کێشه‌که‌ی چاره‌سه‌رکرا.