پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی نوێی تورکیا دەکات


ئەمڕۆ یەکشەممە (4ـی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسەمبەری 2022)، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە مەمەد مەولود یاکوت کونسوڵی گشتیی نوێی تورکیا لە هەرێمی کوردستان کرد.

سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لێکرد و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکەیدا بۆ خواست.

کونسوڵی گشتیی تورکیا، خواستی وڵاتەکەی بۆ بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە هەموو بوارەکاندا دووپاتکردەوە، بەتایبەتی لە بواری پەرەپێدانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و وەبەرهێناندا.