كۆڕبەندی جیهانی بۆ دیموكراسی بریتییە لە سەكۆیەك بۆ بڕیاردەرانی سیاسی، توێژەر، پسپۆڕ و چالاكوانان لە سەرانسەری جیهاندا بە ئامانجی تاوتوێكردنی چارەسەری ئاستەنگە سەرەكییەكانی بەردەم حوكمڕانیی دیموكراسی.
ئەم كۆڕبەندە یەكێكە لەو چالاكییە گرنگانەی كە ساڵانە لە بارەگای سەرەكی ئەنجوومەنی ئەوڕوپا (The Council of Europe) بۆ مافەكانی مرۆڤ، دیموكراسی و سەروەری یاسا لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا بەرێوە چوو
لەم كۆڕبەندەدا، لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی كوردستان تەنها سێ كەس بەشێوەی فەرمی بەشداریان تیادا كردووە، دووان لە بەشداربووان لە زانكۆی سۆران بوو، ئەوانیش هەر یەكە لە مامۆستای بەشی یاسا (حەسەن مستەفا) هاوكات قوتابی دكتۆرا لە یاسای دەستووری و، (محەمەد سەلمان) كە قوتابی قۆناغی چوارەمی بەشی زانستە سیاسییەكان و ئێستا بۆ كۆرسێكی خوێندنی لە پەیمانگەی گرینۆبڵی فەرەنسی بۆ زانستە سیاسییەكانە.
لە كۆڕبەندەكەدا گفتوگۆ لەبارەی ئەو پێشهات و ئالنگاریانە دەكرێت كە ڕووبەڕووی پەرەپێدانی دیموكراسی و پڕۆسەی حوكمڕانی دەبنەوە،ئەم كۆڕبەندە لەلایەن ئەنجومەنی ئەوروپا سەرپەرشتی دەكرێت و سەركردەی وڵاتان، سەرۆكی حكوومەتان و دیپلۆماتكاران، توێژەر و ئەكادیمیستان، ئەندامانی كۆمەڵگەی مەدەنی و میدیاكاران لە بازنەی پەرلەمانی ئەوروپا بۆ ئاڵوگۆڕكردنی دید و ئایدیاكانیان، كۆ دەكاتەوە.
بە پێی ڕاگیێیەنراوێكی زانكۆی سۆران پرسیارە سەرەكییەكانی دەیەمین كۆڕبەندی جیهانیی بۆ دیموكراسی بوون و لەلایەن پانێلست و ئامادەبووان كە گفتۆگۆیان لە بارەیەوە كراوە كە بریتیە لەوەی ئایا قووڵبوونەوەی دابەشكارییە كۆمەڵایەتی و كولتووری و ئابوورییەكان تا چەند كاریگەری لەسەر لاوازبوونی متمانەی هاووڵاتیان دروستدەكات؟ ئایا تا چەند سەرهەڵدانی ئینتەرنێت و زیرەكی دەستكرد و مێتاڤێرس Artificial Intelligence and the Metaverse لەگەڵ بنەماكانی دیموكراسییەت دەگونجێن و لە كوێ ناكۆك دەبن؟ ئایا چۆن و بە چ شێوەیەك دەوڵەتان و ڕێكخراوە نێودەوڵەتیەكان دەتوانن لە بەرەوپێشبردنی دیموكراسیدا.