ئاراس جەبار،شارەزای بواری كەشناسی زانیاری لەسەر كۆتایی هاتنی دروستبوونی تەم و مژ و بەردەوامی با دەخاتە روو و دەڵێت: وێنەی خوارەوە دیمەنی ئێستای ئاسمانی هەرێم و ناوچەكەیە كە لەزۆرێكی ناوچەكانی باشور و رۆژئاوای پارێزگاكانی كەركوك و هەولێر و دهۆك تەم و مژ بەردەوامی هەیە و لەناوچەكانی دیكەدا دۆخەكە ئاساییە لەكاتەكانی نیوەرۆ بەدواوە لەم ناوچانەشدا كاریگەری ئەم شێیە كەم دەبێتەوە و كۆتایی دێت بەهۆی چالاكی بای باكوری رۆژهەڵات كە بایەكی وشك و ساردە كە ئێستا لەسەر ناوچەكانی پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی راپەرین و ناوچە شاخاویەكانی رۆژهەڵات چالاكبووە و لەكاتەكانی شەودا كاریگەری ئەم با یە چالاكتر ئەبێت لەسەر ئەم ناوچانە بەخێرایی 15 تا 35 كم/س و تا پێش نیوەرۆی سبەی دووشەمە 5-12-2022 بەردەوامی ئەبێت .
هەروەها دەڵێت: لەشەودا بۆ بەرەبەیانی رۆژی سێشەمە جارێكی دیكە چالاك ئەبێتەوە بەخێرایی كەمتر لەنێوان 10 بۆ 20 كم/س بەتایبەت لەناوچە شاخاویەكاندا .
دەشڵێت: بۆ سبەی پلەكانی گەرما بەرێژەی 1 پلە نزمتردەبنەوە و ئاسمانی ناوچەكەش بەزۆری ساماڵێكی ڕوون ئەبێت و كەمێك پەڵە هەوری بەرز ئەبێت .