سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە وەزیری ئاوهدانکردنەوەی عێراق دەکات
دوای ئەوەی لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق متمانەی پێدرا، بەنگین رێکانی وەزیری ئاوەدانکردنەوەی عێراق، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردەوە، سەرۆک بارزانی پەیامێکی ئاراستە کردووە و تێیدا پیرۆزبایی لێدەکات.
به‌نگین رێكانی ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، كه سه‌رۆك بارزانی رایسپاردووە تەواوی هەوڵەکانی بخاتەگەڕ بۆ خزمەتکردنی سەرجەم پارێزگاکانی عێراق بەبێ جیاوازی.
سه‌رۆك بارزانی بۆ به‌نگین رێكانی نووسیوویه‌تی: “بەکاری باش دڵی هاووڵاتییان بەدەست بهێنه”.
ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 3ـی كانوونی یه‌كه‌می 2022) په‌رله‌مانی عێراق كۆبووه‌وه و له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بە زۆرینەی دەنگی پەرلەمانتاران، متمانە بە بەنگین رێکانی وەک وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن و نزار ئامێدی، بۆ پۆستی وه‌زیری ژینگه‌ی عێراق درا.
رۆژی (28ـی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022)، له كۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نه به‌شداربووه‌كانی هاوپه‌یمانی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت له به‌غدا رێككه‌وتنكرا له‌سه‌ر پڕكردنه‌وه‌ی پۆسته به‌تاڵه‌كانی كابینه‌كه‌ی سوودانی.
رۆژی (13ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، له‌لایه‌ن له‌تیف ره‌شید، سه‌رۆككۆماری عێراقه‌وه محه‌ممه‌د شیاع سوودانی راسپێردرا بۆ پێكێهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق و رۆژی (27ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، به ئاماده‌بوونی (253) په‌رله‌مانتار، ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق متمانه‌ی به كارنامه و 21 وه‌زیری كابینه‌كه‌ی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی به‌خشی.