سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ ڕووداوێکی دڵتەزێنی هاتووچۆ لە هەولێر ڕووی دا و کەسێک گیانی لەدەست دا.

فازڵ حاجی، گوتەبێژی هاتووچۆی هەولێر بڵاوی کردۆتەوە کە لەسەر شەقامی 120 مەتری، لەنزیک پردی فڕۆکەخانە، بارهەڵگرێکی گەورە کە ئاژەڵی بارکردبوو، لەگەڵ ئاژەڵەکانیش لەدواوە سەرنشینێکی دانابوو بۆ پاسەوانی، لە کاتی تێپەڕبوونی بەژێر پردەکە وادیارە پاسەوانەکە بەپێ وەستابوو، بۆیە سەری بەر بنمیچی پردەکە کەوتبوو.

ئاماژەی بەوەش دا کە ئەو کەسە دەستبەجێ هەر لەو شوێنەدا گیانی لەدەست داوە، شوفێری بارهەڵگرەکەش بێئاگاببوو لە ڕووداوەکە و بەردەوام بوو لە ڕۆیشتن، تاوەکوو لەلایەن شوفێرانی دیکەوە ئاگادار کرابووەوە.

ھەواڵی زیاتر