کوێستان محەممەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، پێشتر مووچەی 13 هەزار خاوەن پێداویستی تایبەت بڕدرابوو، لە کابینەی نۆیەم کار لەسەر ئەو بابەتە کراوە و مووچە بۆ ئەو 13 هەزار خاوەن پێداویستی تایبەت گەڕێندرایەوە و ناوی 14 هەزار کەمئەندامی دیکەشیان تۆمارکردووە.