859 قوتابیی کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم لە زانکۆکانى کوردستان وەرگیران

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، 859 قوتابیی کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم لە زانکۆکانى کوردستان وەرگیران.

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایگەیاند: چەندین ساڵە کارئاسانیی تەواو بۆ وەرگرتنى قوتابییانى ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەى ئیدارەى هەرێمى کوردستان کراوە، بەتایبەت ئەو قوتابییانەى لە قوتابخانە کوردییەکان دەخوێنن.

ڕاشیگەیاند: دوای ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵاى هەرێم ده‌رگای پێشكه‌شكردنی بۆ ده‌رچووانی پۆلی 12 له‌ به‌شی خوێندنی كوردی له‌ ناوچه‌ کوردستانییەکانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه‌، له‌ ڕێگه‌ی نووسینگه‌ی كه‌ركووكه‌وه‌ ژماره‌یه‌ک له‌ ده‌رچووان داواكارییان پێشكه‌ش كرد.

وەزارەتی خوێندنی باڵا ئاماژەی بەوەش دا کە “به‌ گه‌یشتنی لیستی پێشكه‌شكاران، له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ناوه‌ندی وه‌رگرتن وردبینی ته‌واو له‌سه‌ر داخوازییه‌كانیان كرا، له‌ ئه‌نجامدا بۆ ئەمساڵیش وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕەزامەندی دا لەسەر وەرگرتنى 859 قوتابیی شارى کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان لە زانکۆ و پەیمانگەکانى هەرێمى کوردستان، بەهەمان پێوەر و کۆنمرەى وەرگیراوى قوتابییانی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵى خوێدنى 2022-2023.”

وەزارەتی خوێندنی باڵای لەم بەستەرەی خوارەوە لیستی وەرگیراوانی بڵاوکردۆتەوە:-

https://drive.google.com/file/d/1SGyLyafrFoQYc170s_NxiGPMAkJuQIul/view?usp=share_link