لەماوەی 11 مانگدا نزیکەی ٢ هەزارو ٥٠٠ تۆمەتباری ماددەی هۆشبەر دەستگیرکراون

بەڕێوەبەری نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەڵێت، لەماوەی 11 مانگی رابردوودا لە سنووری هەولێر و دهۆک دوو هەزار و 229 کەسیان بە تۆمەتی بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکانەوە دەستگیرکردووە. دەشڵێت، یاسای بەرەنگاربوونەوەی بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان کەموکورتی تێدایە و پێویستە هەمواربکرێتەوە.

عەمید حوسێن نامیق، بەڕێوەبەری گشتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە سەرتای ئەمساڵەوە لە 1-1-2022 تا 1-11-2022 و لەماوەی 11 مانگدا، دوو هەزار و 229 کەس بەتۆمەتی بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکانەوە لە سنووری هەولێر و دهۆک دەستگیرکراون و رووبەڕووی دادگە کراونەتەوە.