پەیامێک لە سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا پیرۆزبایی ئاراستەی ئیمارات دەکات بەبۆنەی ڕۆژی نیشتمانی ئەو وڵاتەوە.

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا نووسیویەتی “پیرۆزبایی پەنجا و یەکەمین ڕۆژی نیشتمانی لە وڵاتی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی و سەرکردایەتی و حکوومەت و گەلەکەی دەکەم.”

هەروەها نووسیویەتی “هیوای بەردەوامی پێشکەوتن و خۆشگوزەرانی بۆ ئیمارات و گەلەکەی دەخوازم.”