کەمێک پێش ئێستا فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا شاخی ئاسۆسیان لە شارباژێڕ لە نزیک گوندی گەڵاڵە بۆردومانکرد.
شاهۆ عوسمان قایمقامی شارباژێڕ رایگهیاند، بههۆی ئهم بۆردومانهوه سێ كهس برینداربوونه.
به گوێرهی زانیارییهكان، کاتژمێرێک بەر لە ئێستا فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا 5 جار بەسەختی بۆردومانی شاخی کێلەشینیان لە سنووری گوندی زەروونی سەر بە قەزای ماوەتیان کردووه و 4 راوچیان بە ئامانجگرتووه.
ئاماژه بۆ ئهوهش كراوه، لە ئەنجامدا دوو راوچی برینداربوون و یەکێکی دیكهش لە راوچییەکان بێ سەروشوێن بووە و تەواوی قوربانییەکان خەڵکی گوندی قامیشن.
یەکێک لە رزگاربووانی بۆردوومانەکە لەگەڵ بریندارێک لە شاخی کێلەشین گیریانخواردووە و داوادەکهن بەزووترین کات تیمەکانی فڕۆکەوانی فریایان بکەون و رزگاری بکەن.