کەشناسی هەرێم رەوشی کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەی راگەیاند

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان ڕه‌وشی كه‌شوهه‌وای 48 كاتژمێری داهاتووی شاره‌كانی بڵاو كرده‌وه‌ و تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا كه‌ سبه‌ی شه‌موو باران ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌.

كه‌شناسی سه‌باره‌ت به‌ كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ هه‌ینی ڕایگه‌یاند: ئاسمان په‌ڵه‌هه‌ور و نیمچه‌ هه‌ور ده‌بێت، پله‌كانی گه‌رماش نزیك ده‌بێته‌وه‌ له‌ تۆماركراوه‌كانی دوێنێ پێجشه‌م.

ڕاشیگه‌یاند: خێرایی با له‌سه‌رخۆ و مامناوه‌ند ده‌بێت و ئاراسته‌شی باكوری خۆرهه‌ڵات ده‌بێت، مه‌ودای بینینیش له‌نێوان 9-10 كم ده‌بێت.

بۆ سبه‌ی شه‌مووش، كه‌شناسی ڕایگه‌یاند: ئاسمان نیمچەهەور دەبێت لە ناوچە شاخاوییەکان هەندێک کات هەوری تەواو دەبێت لەگەل ئەگەری نمەبارانێکی کەم لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی هەولێر و دهۆک، پله‌كانی گه‌رماش 1 تا 2 پله‌ نزمتر ده‌بنه‌وه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: له‌ ڕۆژی شه‌موو خێرایی با له‌سه‌رخۆ و مامناوه‌ند ده‌بێت و ئاراسته‌كه‌شی به‌ره‌و خۆرهه‌ڵات ده‌بێت، مه‌ودای بینینیش له‌نێوان 8-10 كم ده‌بێت.

كه‌شناسی پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراوی شاره‌كانی به‌مشێوه‌ی خواره‌وه‌ بڵاو كرده‌وه‌:-

هەولێر: 18 پلەى سیلیزى

سلێمانی: 17 پلەى سیلیزى

دهۆک: 15 پلەى سیلیزى

کەرکووك: 20 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: 17 پلەى سیلیزى

زاخۆ: 16 پلەى سیلیزى

سۆران: 14 پلەى سیلیزى

گەرمیان: 20 پلەى سیلیزى