ناوی قوتابییانی وه‌رگیراوی كه‌ركووك و ناوچه‌ دابرێندراوه‌كان له‌ زانكۆ و په‌یمانگاكانی كوردستان بڵاوكرایه‌وه‌

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ناوی قوتابییانی وه‌رگیراوی كه‌ركووك و ناوچه‌ دابڕێندراوه‌كان له‌ زانكۆ و په‌یمانگاكانی هه‌رێمی كوردستان بڵاو كرده‌وه‌ كه‌ ژماره‌یان 859 قوتابییه‌.

دوێنێ پێنجشه‌م وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ڕەزامەندى نیشان دا لەسەر وەرگرتنى (859) قوتابى کەرکووک و ناوچە دابڕێندراوەکان لە زانکۆکانى هەرێمى کوردستان.

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بۆ چەندین ساڵە کارئاسانى تەواوی کردووه‌ بۆ وەرگرتنى قوتابییانى ناوچە دابڕێندراوەکانى دەرەوەى ئیدارەى هەرێمى کوردستان، بە تایبەت قوتابییانەى لە قوتابخانه‌ کوردییەکان دەخوێنن.

دوای ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵاى هەرێم ده‌رگای پێشكه‌شكردنی بۆ ده‌رچووانی پۆلی دوانزه‌ له‌ به‌شی خوێندنی كوردی له‌ ناوچه‌ دابڕێندراوه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه‌، له‌ ڕێگه‌ی نووسینگه‌ی كه‌ركووكه‌وه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ ده‌رچووان داواكارییان پێشكه‌ش كرد.

لیستی پێشكه‌شكاران له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناوه‌ندی وه‌رگرتن وردبینی ته‌واو له‌سه‌ر داخوازییه‌كانیان كرا و له‌ ئه‌نجامدا بۆ ئەمساڵیش ڕەزامەندى درا لەسەر وەرگرتنى (859) قوتابى شارى کەرکووک و ناوچە دابڕێندراوەکان لە زانکۆ و پەیمانگەکانى هەرێمى کوردستان بەهەمان پێوەر و کۆنمرەى وەرگیراوى قوتابییانی هەرێم بۆ ساڵى خوێدنى  2022-2023.

بۆ خوێندنەوە لیستى وەرگیراوان کلیک لەسەر ئەم بەستەرەى خوارەوە بکەن:-