حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرای كرد، بۆ خوێندنی کوردی لە کەرکووک پارەی 900 وانه‌بێژ له پسپۆڕییه جیاوازه‌كان دابین دەكات و ئەمساڵیش بۆ پێداویستییەكانی خوێندنی کوردی لە کەرکووک ملیارێک و 600 ملیۆن دیناری دابین كردووە و بەڕێوەبەری خوێندنی کوردی لە كه‌ركووك دەڵێت: حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش بێجگە لە دابینکردنی مووچە بۆ مامۆستایان و فەرمانبەران، بەردەوامە لە دابەشکردنی شایستە داراییەکانی وانەبێژان بۆ ئەوەی خوێندنی کوردی لەو شارە پەکی نەکەوێت.”
خوێندنی کوردی لە کەرکووک
شێرزاد ڕەشید کاکە عەبدوڵا، بەڕێوەبەری خوێندنی کوردی لە كه‌ركووك بە سایتی فەرمیی حکوومەتی هەرێمی كوردستانی ڕاگەیاند: “خوێندنی کوردی له شاری كه‌ركووك زیندووە و ساڵ بە ساڵ ژمارەی مامۆستا و قوتابی و قوتابخانەی کوردی زیاد دەکات، ئەو دەستکەوتەش دەستکەوتێکی ناوازەیه، نموونه‌ی زۆر باشی قوتابییانمان هه‌یه، كه له‌سه‌ر ئاسته‌كانی خۆیان نمره‌ی زۆر باشیان به‌ده‌ست هێناوه، هه‌روه‌ک ساڵی پار له به‌شی زانستی قوتابییەکمان یەکەمی هەموو عێراق بوو.”
له سه‌ره‌تای پرۆسه‌ی ئازادكردنی كه‌ركووكەوە خوێندنی كوردی له‌و شارە و ته‌واوی ناوچه دابڕاوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان جارێكی تر و به ژماره‌یه‌كی كه‌می قوتابخانه‌وە ده‌ستی پێ كردەوە و له سایه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌و ژماره‌یه ساڵ به ساڵ له هه‌ڵکشاندا بوو تا ئەمساڵی خوێندنی 2022 – 2023 گەیشتووەتە نزیكه‌ی ٥٣٥ ناوه‌ندی خوێندن كه باخچه‌ی منداڵان، قوتابخانه سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی و دواناوه‌ندی و ئاماده‌ییه‌كانی كوڕان و كچان له‌خۆ ده‌گرێت. ئێستا له شاری كه‌ركووك، 92 هه‌زار قوتابی له 535 قوتابخانە لەلایەن حەوت هه‌زار و 600 مامۆستا و هه‌زار و 400 فه‌رمانبه‌رەوە فێری خوێندن و نووسین دەکرێن.”
شێرزاد ڕەشید باسی لەوە کرد کە ئەوان کێشەی میلاکاتیان هەبوو و گرفتێكی گه‌وره‌یان تووش بوو لەم ڕووەوە و چەندین ساڵیش بوو کە دامەزراندن نەبوو، “بەڵام ئێستا لە ڕێگەی مامۆستایانی وانەبێژەوە ئەم کێشەیەیان چارەسەر کردووە و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش بێجگە لە دابینکردنی مووچە بۆ مامۆستایان و فەرمانبەران، بەردەوامە لە دابەشکردنی شایستە داراییەکانی وانەبێژان بۆ ئەوەی خوێندنی کوردی لەو شارە پەکی نەکەوێت، هەر ئەمەش وای کردووە کە بەشێکی زۆر لە قوتابییەکانمان لە ڕێزبەندی یەکەمی خوێندنەکانی (عەرەبی و تورکمانی و سریانی) بن و ژمارەیەک لە قوتابیانمان یەکەمی سەر ئاستی عێراق و کەرکووک بەدەست بهێنن و تەنانەت لەلایەن سەرۆکی حکوومەت و وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستانەوە قوتابییە یه‌كه‌مه‌كانی قۆناغه‌كانی ئاماده‌یی و ناوه‌ندیمان ساڵانه هاوشێوه‌ی یه‌كه‌مه‌كانی هه‌رێمی کوردستان خەڵات کراون.”
لە لایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستییشەوە، ساڵانە خزمەتێکی گەورە بەو قوتابیانە دەکرێت کە لە پەروەردەی کوردی ئەو شارە دەردەچن و پێ دەنێنە قۆناغی پەیمانگا و زانکۆ. لەم بارەیەوە عەباس ئەکرەم، گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی گوتی: ”ساڵانه وه‌زاره‌ت 200 كورسیی خوێندنی له زانكۆكانی هه‌رێمی کوردستان بۆ ده‌رچوانی پۆلی شه‌شەمی ئاماده‌یی و دواناوه‌ندی و ئاماده‌ییه‌كانی خوێندنی كوردی له كه‌ركووك دابین کردووە، به‌مه‌ش ده‌رچوانی شه‌شی ئاماده‌یی به هه‌ردوو به‌شه‌كه‌یه‌وه دوو چانسی وه‌رگرتنیان له زانكۆكاندا ده‌بێت، یه‌كێكیان له زانكۆكانی هه‌رێمی کوردستان و ئه‌وەی دیكه‌یان له زانكۆكانی عێراق.”
عەباس ئەکرەم گوتیشی: ”لە ساڵی خوێندنی 2021 -2022، زیاتر لە 200 قوتابیی کوڕ و کچی خوێندنی کوردی‌یان لە کۆلێژەکانی کۆمەڵەی پزیشکی وەرگرتووە و ئێستا قوتابیانی کورد لەو کۆلێژانە ڕێژەیەکی بەرچاویان پێک هێناوە و هاوسەنگیی قوتابیان لە ڕووی پێکهاتەی نەتەوەییەوە گەڕاوەتەوە ئاستێکی سروشتی و گوزارشت لە سەنگی کورد لە شارەکە دەکات.
سه‌رۆكی حکوومەت لە خەمی خوێندنی کوردییە لە کەرکووک
لەبارەی پێداویستی و پڕكردنه‌وه‌ی كه‌موكووڕییه‌كانی خوێندنی كوردی له شاری كه‌ركووك، سامان سیوەیلی، گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گوتی: “لەسەر فه‌رمانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بە گوژمه‌ی ملیارێک و 600 ملیۆن دینار، پێداویستیی قوتابخانه‌كان و خوێندن له شاری كه‌ركووك دابین کرا و، به‌گوێره‌ی پێویستیی قوتابخانه‌كانیش كه‌لوپه‌ل و پێداویستییه‌كانیان لە چەندین بەش بۆیان نێردراوە تا لە خوێندنی ئەمساڵ سوودی لێ وەربگرن، هه‌روها ساڵانه‌ش ته‌واوی پرۆگرامه‌كانی خوێندن له‌لایه‌ن كۆگای كتێبی وه‌زاره‌تمانەوە ده‌گه‌یەنرێته كۆگاكانی كتێب له كه‌ركووك و دواتر به‌سه‌ر ناوه‌نده‌كانی خوێندندا دابەش دەکرێن. تێچووی گواستنه‌وه‌كه‌ش هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌ركی وه‌زاره‌ته.”
گوتەبێژەی وەزارەتی پەروەردە بە خاڵ باسی ئەو هەنگاوانەی حکوومەت و وەزارەتی پەروەردە دەكات، کە بۆ خوێندنی کوردی لە شاری کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان نراون کە بەم شێوەیەن:
– دابینکردنی پێداویستی و تێچوونی چالاکییە وەرزشی و هونەرییەکانی ساڵانە و مەشق و ڕاهێنانە پەروەردەییەکانی خوێندنی کوردی لە کەرکووک.
– دامەزراندنی 900 وانه‌بێژ له پسپۆڕییه جیاوازه‌كان و دابینکردنی کرێی مانگانەیان.
– دامەزراندن و زیادکردنی 36 سه‌رپه‌رشتیارانی په‌روه‌رده‌یی بەو 109 سه‌رپه‌رشتیارەی کە ئێستا لە کەرکووک هەن.
– لەو 20 ملیار دینارەی کە سەرۆکی حکوومەت بۆ كڕینی پێداویستیی ناوه‌نده‌كانی خوێندن لە سەرانسەری هەرێمی کوردستانی ته‌رخان کردبوو، خوێندنی کەرکووک ملیارێک و 600 ملیۆن دیناری بەر کەوت و پێداویستییەکانیان بۆ دابین کرا.
سامان سیوەیلی دەشڵێت: ڕاستە باڵەخانەی قوتابخانەکان سەر بە وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی عێراقن، بەڵام وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کاری نۆژەنکردنەوەیان دەکات.