سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

پێدانی کارەبا بۆ هاووڵاتیان لە ٤٠ ئەمپێرەوە دەکرێتە ٣٠ ئەمپێر

گوتەبێژی وەزارەتی كارەبا دەڵێت، كارەبای ماڵان لە سبەی ‏پێنجشەممەوە لە ٤٠ ئەمپێرەوە بۆ ٣٠ ئەمپێر كەمدەكرێتەوە و ‏هۆكارەكەشی ڕووندەكاتەوە. 

ئومێد ئەحمەد، گوتەبێژی وەزارەتی كارەبای حکوومەتی هەرێمی كوردستان، رۆژی چوارشەممە، ٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢، ڕایگەیاند، “لە ١ی ١٢ی ٢٠٢٢،  ‏پێدانی كارەبای نیشتمانی لە ٤٠ ئەمپێرەوە بۆ ٣٠ئەمپێر ‏كەمدەكرێتەوە. 
گوتیشی: “گوشارێکی زۆرمان لەسەرە و بەرهەمهێنانی ‏كارەبامان ٣٤٠٠ مێگاواتە، بەڵام ئێستا خواست بۆ ٦٥٠٠ مێگاوات ‏بەرزبووەتەوە. بۆیە بە ناچاری كارەبا لە ٤٠ ئەمپێرەوە بۆ‏‏ ٣٠ ئەمپێر كەمدەكەینەوە.” 

ئومێد ئەحمەد گوتی: “ساڵی ڕابردووش بەناچاری هەمان ‏رێگامان گرتەبەر و تاوەكو كۆتایی مانگی شوبات بەردەوام بووین. بۆیە ‏پێشبینی دەكەین ئەمساڵیش تاوەكو كۆتایی مانگی شوبات بەو جۆرە ‏بێت.” 

لە وەرزی زستاندا بەهۆی ئەوەی خەڵك كارەبا بۆ خۆگەرمكردنەوە ‏بەكاردەهێنن، خواست لەسەر بەكارهێنانی كارەبا زۆر دەبێت.