ئەمڕۆ چەکی مووچەی مانگی 11ی لیوا هاوبەشەکانی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش کرا و سبەی مووچەیان دەدرێ.
سەرچاوەیەك له بهشى ژمێریاریی وەزارەتی پێشمهرگە، بە سەرچاوەیەکی راگەیاند: “پارەی مووچەی مانگی11ی لیواكانی پێشمەرگە ئامادەیە و ئەمڕۆ بانکەکان ئاگادار کرانەوە و چەکی مووچە دەدرێ، سبەی پێنجشەممەش دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 11 دەكرێت.”
ئهمهش لهكاتێكدایه، مووچەی 14 لیوای هاوبەشی وەزارەتی پێشمەرگە لەلایەن ئەمریكاوە دابین دەكرێت.
سەرچاوەیەک لە بانکەکانی دارایی رایگەیاند: ”ئەمڕۆ لە لایەن ژمێریاری پێشمەرگە ئاگادار کراینەوە، چەک دەدەین و سبەی مووچە دابەش دەکرێ.“